هەرێم نیوز
سەرۆکى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، لەناوبردنى جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق و سوریا بە هەماهەنگى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان بووە، سێنتکۆمیش دەڵێت دواى بەراوردکردنى نمونەى دى ئێن ئەى لە ناسنامەکەى دڵنیابوونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی x ڕایگهیاند، "سەرکردە هەڵاتوەکەی داعش لە عێراق لەلایەن شەڕکەرە بێ ترسەکانمانەوە کوژرا، ژیانی کۆتایی پێهات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئۆپهراسیۆنهكه ئهنجامدرا، ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە!".
هەر لەبارەی کوشتنی ئەمیرەکەی داعش، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆ) بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئەمیرەکەی داعش، ئاماژەی داوە، هێزەکانی سێنتکۆم بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە هەواڵگری و ئەمنییەکانی عێراق، لە هێرشێکی وردی ئاسمانی لە پارێزگای ئەنبار توانرا کەسی دووەمی ڕێکخراوی داعش و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و ئەمیری لیژنەی نوێنەرایەتی، عەبدوڵلا مەکی موسلح ئەلڕوفاعی، ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش بکوژن.
سێنتکۆم، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەبو خەدیجە، ئەمیری بەرزترین دەستەی بڕیاردان بووە لە ڕێکخراوی داعش، هەروەها بەرپرس بووە لە کردە چەکدارییەکان و پلاندانانی ڕێکخراوەکە لە ئاستی نێودەوڵەتی، هاوکات لەسەرتاسەری جیهان سەرپەرشتی پارەدارکردنی کردەوەکانی داعشی کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە، دوای هێرشە ئاسمانییەکە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا و هێزەکانی عێراق چوونەتە شوێنەکە و تەرمی هەردوو تیرۆریستەکەیان دۆزیوەتەوە، پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان پێوە بووە، بەڵام نەتەقیوەتەوە و چەند پارچە چەکێکیان پێ بووە.
هەروەها ڕایگەیاندووە، دوێنێ هەینی دوای بەراورد کردنی ترشیی ناوکی (DNA) لە کوژرانی ئەبو خەدیجە دڵنیا بوونەتەوە.
لەلایەن خۆیەوە، جەنەراڵ مایکل ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دەڵێت: ئەبو خەدیجە یەکێک بوو لە سەرکردە گرنگەکانی داعش لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. هەروەها لە نەهێشتنی تیرۆریستان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکانیان بەردەوام دەبین، کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر وڵات و هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و شوێنەکانی دیکە.
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان له ڕونكردنهوهیهكدا دهڵێت، "بەداخەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ".
ئهوهش خراوهتهڕو، "دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبوە و هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت و باشترە حکومەتی فیدڕاڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق".