دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنەوەیەكی له‌باره‌ی پشوه‌كان بڵاوكرده‌وه‌

هەرێم نیوز

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشوە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردوە و هیچ گۆڕانكارییەك لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

سبەینێ یەکشەممە 16ی ئازاری، یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و ساڵانی ڕابردووش بۆنەی ڕێزگرتن بووە لە گیانی شەهیدان و نەکراوەتە پشووی فەرمی.

ڕۆژانی بۆنە فەرمییەکان
١/١٤: جەژنی قەوڵتاس
١/٢٢: ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری مهاباد
٢/١: یادی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەردەم هەردوو بارەگاکانی لقی ٢ی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەكێتی
٢/٢٥:ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی پێکهاتەی تورکمان
٣/١:کۆچی دوایی بارزانی نەمر
٣/٧: ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری سلێمانی
٣/٨: ڕۆژی جیهانی ژنان
٣/١٠: ڕۆژی جلی میللی نەتەوەیی
٣/١١: ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری هەولێر
٣/١٤: ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری دهۆك
٣/١٦: یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید
٣/٢١: ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری کەرکوك
٤/١٤: یادی ئەنفالکردنی گەرمیان (چەمچەماڵ و کەلار)
٤/١٦: یادی کیمیابارانکردنی بالیسان
٤/٢٢: ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی
٤/٢٤: یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ
٧/٣١: یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
٨/٣: یادی جینۆسایدکردنی ئێزديیەکان
٨/٧: ڕۆژی شەهیدانی ئاشووریان
٨/٢٥: یادی ئەنفالکردنی بادینان
١١/١٧: ڕۆژی زمان و کولتوری پێکهاتەی تورکمان
١٢/١٧: ڕۆژی ئاڵای کوردستان
ڕۆژانی پشووە فەرمییەکان
١/١ : سەری ساڵی زایینی
٣/٥: ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان
٣/١١: یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠
٣/١٤: ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر
٢١-٢٣/ ٣: جەژنی نەورۆز
٣/٣٠ - ١/ ٤: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*
٤/١ : جەژنی ئەکیتۆ
٤/٩: ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق
٤/١٦: سەری ساڵی ئێزدییەکان(جەژنی سووری ئێزدییەکان)
٥/١: ڕۆژی کرێکارانی جیهان
٦-٩/ ٦: جەژنی قوربانی پیرۆز*
٦/٢٦: سەری ساڵی کۆچی*
٧/٥: ڕۆژی عاشورا*
٧/١٤: شۆڕشی (١٤) ی تەمووزی ١٩٥٨
٩/٥ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*
١٢/٢٥: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

*بە پشتبەستن بە ڕۆژژمێری کۆچی، ڕۆژەکان مەزندەکراوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP