هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاری بۆ ئیدارەی نوێی سوریا ئەوەیە کە مافی کوردانی سوریا بدرێت، ئەوەش لە ڕادەبەدەر گرنگە هەم بۆ سەرۆکەكه‌یان و هەم بۆ تورکیا، به‌ڵام ده‌ڵێت، "هیچ ئۆتۆنۆمیه‌ك بۆ كورد له سوریا نییه".
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی توركیا، هاكان فیدان له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه، ڕایگه‌یاندوه، "زۆر گرنگە هەموو ئەو گروپه چەکدارانەی بەشدارن لە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سوریا لە هاوکێشەکە دوربخرێنەوە و هەمو دانیشتوان بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی، پێمانوانییە هیچ ئۆتۆنۆمییەک لەوێ هەبێت یان سازشێک هه‌بێت له‌باره‌ی بونی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد".
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریكاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به پێویستی زانیوه حكوومه‌تی سووریا مافه‌كانی كورد بدات، هاوكات به پێویستیشی زانیوه ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
فیدان وتیشی، هیچ سازشێك له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئۆتۆنۆمی یانیش ئیداره‌ی خۆسه‌ر نابینن.
په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، فیدان وتیشی، "پێویستە گوێ لە بانگەوازەکەی رێکخراوەکە (په‌كه‌كه) بگیرێت، پێویستە وەک دەرفەتێکی مێژویی سەیر بکرێت، پێویستە ڕێکخراوەکە ئەمە وەک بنەما وەربگرێت و دەست بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بکات، ئەگەر سود لەم پەنجەرەی دەرفەتە وەربگرن، ئەوە دەبێتە کرانەوەیەک بۆ تورکیا و ناوچەکە، ئەگەر ئەوانی تریش وەرچەرخێن، ئەوا پەیوەستە بە ئەوانەوە، ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک".