دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئێران هەڵسەنگاندن بۆ نامەکەی ترەمپ دەکات

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە بەرپرسانی حکومەت و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و دوای هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ورد بڕیار لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوە دەدرێت.

ئیسماعیل بەقایی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، نامەکەی ترەمپ شەوی ڕابردوو پێیانگەیشتووە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی نەدراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نامەکە لە ڕێگەی ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات کە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی گەشتی تاران کردووە، گەیشتووەتە دەسەڵاتدارانی ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە. تا ئێستا وردەکاری ناوەڕۆکی ئەم نامەیە بڵاونەکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP