هەرێم نیوز
کونسوڵی فەخری سریلانکا رایدەگەیەنێت، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 34 ملیۆن کیلۆ چای سریلانکی هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی 3ی 2025، د. ئەحمەد جەلال، کونسولی فەخریی سریلانکا لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵانە بڕێکی زۆری چای سریلانکی هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، تەنیا ساڵی ڕابردوو 34ملیۆن و 200 هەزار کیلۆ چای سریلانکی هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
وتیشی، لە 65 ٪ ئەو بازرگانانەی چا لە سریلانکا دەهێنن، خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لێرەوە هەناردەی عێراق دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، بەگشتی چای سریلانکی زۆرباشە، ئەوەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە 90 ٪ باشە و لە 10 ٪ـی زۆرباشە.
کونسولی فەخریی سریلانکا، ئاماژەی بەوە کرد، نرخی کیلۆیەک چای زۆرباش و بەسوود