دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز 

بارەگای بارزانی رایگەیاند، بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەو، "ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا."

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا  جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتیی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە، پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP