هەرێم نیوز
قایمقامی هەڵەبجە داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، مووچەی کەسوکاری شەهیدان زووتر دابەش بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە لە پەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: ” ئایا نازانن 16/3 یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە؟ بۆ مووچەی شەهیدان لەو رۆژە دانراوە؟، کاتێك کەسوکای سەربەرزی شەهیدان لەو رۆژەدا یادی شەهیدەکانیان دەکەنەوە”.
باسی لەوەشکرد: “تکایە مووچەی کەسوکاری شەهیدان لە رۆژی 14 یان 15 مانگ دابەش بکرێت”.
بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی دوو، ڕۆژی یەکشەممەش 16.3.2025 کەسوکاری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و خانەنشینانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.