دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوه‌ به‌ خه‌رجكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی 2ی ئه‌مساڵ و سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بەیانی ئەمڕۆ ئێستا ناردنی تەمویلی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد"

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ موچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ ترلیۆنێك و 26 ملیار دیناره‌.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئه‌گه‌رچی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێویستی به‌ 950 بۆ 970 ملیار دیناره‌ به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی تریلیۆنێك و 26 ملیاری ڕه‌وانه‌كرد ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و خانه‌نشینه‌ نوێیانه‌یه‌ كه‌وا 12 مووچه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ ژماره‌یان 29 هه‌زار كارمه‌ندی خانه‌نشیبنووه‌.

شایەنی باسە بەپێی گشتاندن و ڕێنمایی لەدوای 10 ی هەموو مانگێک ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش لەم ڕۆژانەدا ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ئامادە دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەنزیکترین کاتدا.

سبەی پێنج شەممە ( 13ی ئازاری2025 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە و لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و سەرۆکایەتیەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی لەهەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP