هەرێم نیوز
بانکی قەڵادزێ ڕایگەیاند، سبەینێ پارەی کارمەندانی سەرسندوقی دەنگدانی کۆمسیۆنی باڵا دابەش دەکرێت.
بانکی قەڵادزێ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە 12/3/2025، پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێت و پاداشتی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە بانکەکەمان بەپێی چەند ڕێکارێک دابەش دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، دەبێ کارمەندەکە خۆی ئامادەبێت و کارتی نیشتمانیی و کارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێ بێت.
باسی لەوەشکرد، هیچ کەس ناتوانێ لەبڕی کەسی دیکه پارە وەربگرێ.