دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

نوێترین هەڵوێستی سوودان لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

هەرێم نیوز
ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، داوا لە سودانى کراوە بۆ یەکلاکردنەوەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم و، ئەویش رایگەیاندووە کە وەزیرى دارایى هێشتا تێبینى ماوە. 

 رێباز حەملان، بریکارى دەستلەکارکێشاوەى وەزارەتى دارایى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەوەى تا ئێستا لە بەغدادەوە بەرامبەر هەرێم کراوە، تەواو تەواو سیاسییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتى عێراق مانگانە مووچەى دامودەزگاکانى خۆیان دابەشدەکەن، بەڵام کە دێتە سەر هەرێم هەموو جارێک بیانوو دەدۆزنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بابەتى هەرێم گفتوگۆى لەسەر نەکراوە، بەڵکو دواى کۆبوونەوە داوا لە سودانى کراوە بۆ یەکلاکردنەوەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم و، ئەویش رایگەیاندووە کە وەزیرى دارایى هێشتا تێبینى ماوە لەسەر خشتەکانى مووچە و خانەنشینى.

دەشڵێت، گوایە لیژنەیەک پێکدێت لەماوەى مانگێکدا ئەو کێشانەش چارەسەردەکات.

روونیشیکردەوە، سودانى رەزامەندى لەسەر ناردنى مووچە داوە و، "بە حساب" بڕیارە سبەینێ وەزیرى دارایی داوا لە فەرمانگەى ژمێریارى بکات تەمویلى مووچەى مانگى شوبات بکات.

دووپاتیکردەوە، هیچ کاتێک ناتوانیت دڵنیا بیت و بە رێژەى "100% بەناوى عێراقەوە قسە بکەیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP