هەرێم نیوز
فەرهاد شامی رایگەیاند، رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە نێوەندگیریی ئەمریکا بووە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو لیژنانەی کە دروستکراون پرسی زیندانییەکان یەکلایی دەکەنەوە و لیژنەیەکى تایبەتیش بە خۆبەڕێوەبردن و پەروەردە و خوێندن بە زمانی کوردی پێکهێنراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆسیەی داعشدا نەبووە و دۆسیەى داعش لە دەستی هێزەکانى سووریاى دیموکراتدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی سەرەکییان وەستاندنی شەڕ و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانى عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپییە بۆسەر ماڵ و حاڵى خۆیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو، مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق، رێککەوتنێکى هەشت خاڵییان واژۆکرد.