دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی دەگاتە عێراق و کوردستان

هەرێم نیوز
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کنێستی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سوریا دەبێتە پردی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە فورات و لە داهاتوودا دەگەینە عێراق و کوردستان". 

 بەعیز بسومس، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کنێستی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا ڕایگەیانە: "ئێمە ڕێگە نادەین لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هێزێکی سەربازی لە سوریا سەرهەڵبدات و توانای سەربازی هەبێت". 

باسی لەوەشکرد: “دیمەشق دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئیسرائیلدا بێت و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دێتە ژێر دەسەڵاتی ئێمەوە". 

ئاشکراشیکرد: "سوریا دەبێت ببێتە پردی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە فورات و لە داهاتوودا دەگەینە عێراق و کوردستان". 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP