هەرێم نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران چاوەڕێی هیچ پەیامێک لە ئەمریکا ناکات و لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا "تەنها فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک لە ئێران".
بهگوێرهی ئاژانسی هەواڵی فارس، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، کردەوەکانی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە روونی ئاماژە بەوەدەكات، بانگەشەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران، تەنیا فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک، وتیشی، وڵاتەکەی چاوەڕوانی هیچ پەیامێکی ئەمریکا ناکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس، قالیباف ئاماژەی بەوەكردووە، هەر دانوستانێک لەژێر هەڕەشەدا یان هەوڵدان بۆ هەر سازشێكی نوێ، نابێتە هۆی هەڵگرتنی سزاکان و هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت.
جەختیشكرد، ئێران دەتوانێت واشنتۆن ناچار بکات سزاکان هەڵبگرێت لەڕێی دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماونەتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ فەرەنسا، بەریتانیا.