دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

فەرەنسا: نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕبن لەبەرامبەر ئەو توندوتیژییە ترسناكانەی لە سوریا رویاندا

هەرێم نیو

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕبن لەبەرامبەر ئەو توندوتیژییە ترسناكانەی لە سوریا رویاندا، دەشڵێت، ئەو دڕندەییە سەركۆنە دەكەین کە لەسەر بنەمای ئاینی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی كراوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی دۆخی سووریا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕێت بەرامبەر بەو توندوتیژییە ترسناكانەی کە سوریا لە چەند رۆژی رابردودا بەخۆیەوە بینی، لە پارێزگاکانی تەرتوس، لازقییە و حمس.
بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەو دڕندەییە دەكەین کە لەسەر بنەمای ئاینی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و زیندانییەکان ئەنجام دران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، داوا لە دەسەڵاتدارانی کاتیی سوریا دەكەین کە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ مسۆگەر بکەن بۆ ئەوەی رۆشنایی خستنەسەر تەواوی ئەو تاوانانە و تاوانبارانیان سزا بدرێن.

ئەوەش هاتووە، فەرەنسا جەخت لە  پابەندبوونی دەكاتەوە بە گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانەوگشتگیر، دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی، کە پاراستنی فرەیی نەتەوەیی و لە سوریا مسۆگەر بکات، ئەوەش تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی وڵات نەخزێتە ناو پارچەپارچەبوون و توندوتیژی، ئێمە لەم رووەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP