دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: دەبێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژیەکانی سوریا بکرێت

هەرێم نیوز 

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژیەکانی سوریا بکرێت، دەشڵێت، دەبێت شەرع دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی ئەو کارانە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەی "هەسەدە"، مەزلوم عەبدی، داوای لە ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا کرد، لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژی لە ناوچە کەنارییەکان بکات.

هەروەها ناوبرا ئەو هێزانەی تورکیا پاڵپشتییان دەکات بەوە تۆمەتبار کرد کە بە پلەی یەکەم لە پشت کوشتنەکانەوەن.

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکی نووسراودا ڕایگەیاندووە، دەبێت شەرع دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی ئەو کارانە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو کوتلانەی "کە تا ئێستاش لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لەگەڵ  توندڕەوەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیارن لەو ڕوداوانە.

ئەمەش دوای ئەوە هات، ڕائید حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچە کەنارییەکانی سوریا ڕاگەیاند.

ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەم قۆناغە بەدواداچوونە بۆ پاشماوە و ئەفسەرانی ڕژێمی لەناوچووی ئەسەد لە لادێ و شاخەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانیی شەڕ و پێکدادانی نێوان سەربازانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە رۆژئاوای وڵاتەکە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان 745 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون لەگەڵ 125 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، لە بەرامبەردا، 148 چەکداری لایەنگری ئەسەد کوژراون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP