دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

حکوومەتی هەرێم لە قەرزێکی هاووڵاتییان خۆش بوو

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە لێخۆشبونی لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی3ی2025، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان کراوە، ئیمزای ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوونی بۆ قەرزی سوودی کشتوکاڵی دەرکردووە.

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (15786) لە 12-11-2024، دەرکراوە و لە سێ خاڵ پێک هاتووە:

1. ڕەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.

2. ئەوانەی کۆی قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە، تەنها سوودەکەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە.

3. جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێک لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەکە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP