هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک بە میدیای پارتی ڕایگەیاندووە، هەموو ڕیکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو تەواو کراون و ڕەنگە سبەینێ وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ شەممە 8ـی 3ی 2025، سهرچاوهیهك له وهزارهتی دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، ههموو ڕێكارهكان و وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تهواو کراون، ئەو تێبینییانەشی کە بەغدا هەیبوون، سەرجەمی چاک کراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، ئێستا تەنیا ئەوەندە ماوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکرێت، بەڵام وەزیری دارایی لەوێدا نەبووە.
بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی عێراق، واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بکات، دوای واژۆکەش تەمویلی پارەکە دەکرێت و هەر لەگەڵ گەیشتنی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.