دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی وادەی ناردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كە به‌ بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه‌ بو، پێی راگه‌یاندین كه‌ له‌م هه‌فته‌دا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.

سروه‌ محه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە میدیای فەرمی یەكێتی ڕایگەیاندووە، "له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی راگه‌یاندین كه‌ لەم هەفتەیەكدا موچه‌ی مانگی (شوبات/2) بۆ موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت هه‌رێم ده‌نێرین".

ئاماژەی بەوەشكرد،  كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵانی پەرلەمانی عێراق، به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه‌ بو، كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسیاری لەبارەی موچەی موچە خۆرانی هەرێمەوە لێكردوە و ئەویش بەو جۆرە وەڵامی داوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رۆژی 5ـی (شوبات/2)ـی ئەمساڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوەم/1)ـی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی ڕاگەیاند و له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكرد، هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆش كه‌ زیاتر له‌مانگێكه‌ موچه‌ی مانگی (شوبات/2) دابه‌شنه‌كراوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP