دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عێراق مۆڵەتی تەواو بوو ناتوانێت غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات

هەرێم نیوز
لە ئەمڕۆوە، عێراق ناتوانێت غازی ئێرانی هاوردە بکات بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، هاوکات وەزارەتی كارەباش دەڵێت، تا ئێستا هیچ ئاگادارییەکیان پێنەگەیشتووە بۆ وەستاندنی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوردەکردنی غاز.

سەعدون لامی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمان رایگەیاند، عێراق لە ئێستادا جێگرەوەی نییە کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پچڕانی غازی ئێران دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبا، پێشبینیشی كرد، هاوینێکی سەخت لە بەغداد و پارێزگاکانی تر رووبدات.
لای خۆیەوە، وتەبێژی وەزارەتەکە، ئەحمەد موسا، بە "سۆمەریە نیوز"ی وتووە، ئەمریکا لێخۆشبونی بە عێراق دەدا، چونکە ئاگاداری ئاستی جدیەتی عێراق بوو لە سەرپێخستنی کێڵگە غازە نیشتمانییەکان و پشت بەستن بە غازی نیشتمانی و دەستکردن بە دامەزراندنی وێستگەی وزەی نوێبووەوە و خۆر و وێستگەی ریسایكلینی پاشماوەكان.

رونیشكردەوە، واشنتۆن چاودێری پڕۆژەکانی عێراقی دەکرد بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غاز و وزەی ژێر زەوی، لەسەر ئەو بنەمایەش لێخۆشبوونی دەدا.

جەختیشكرد، ئەو لێخۆشبونەی کە دراوە بۆ ماوەی چوار مانگە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت و حکومەت لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبونێکی تر تاوەکو کێڵگە غازە نیشتمانییەکان تەواو دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP