دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا: ئەگەر ئێرانی بووایەم هەموو تمەنەکانم بەدراوی بیانی دەگۆڕییەوە

هەرێم نیوز

سکۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا پلانی نوێی سزادانی ئێران دادەڕێژێت. ئەم سزایانە بە تایبەتی لە کەرتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرهەمهێنانی نەوتدا چڕدەبنەوە و ئامانجیان بڕینی دەستڕاگەیشتنی ئێرانە بە سەرچاوە داراییە نێودەوڵەتییەکان و سنووردارکردنی توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیە.

بە وتەی بیسێنت، ئەمریکا بە نیازە ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانی ببڕێت و هەروەها ئەو وڵاتانەی ناوچەکەش بکاتە ئامانج کە ڕۆڵیان هەیە لە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی داهاتی نەوتی ئێران.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سزایانە دەبێتە هۆی گوشار بۆ سەر کەرتی ئابووری و سەربازی ئێران و دواجار توانای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی لەناو دەبات.

سکۆت بیسێنت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر من ئێرانی بوومایە هەموو پارەکەم بە دراوی بیانی دەگۆڕییەوە. وەزیری گەنجینەی ئیدارەی ترەمپ ئاماژەی بە دابەزینی بەرچاوی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان بەتایبەت بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کردووە.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە سیاسەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە سەربازی و ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP