هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات"هەسەدە"خۆی هەڵوەشێنێتەوە پێش ئەوەی هێرش بکەینە سەری.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات"هەسەدە"خۆی هەڵوەشێنێتەوە بەر لەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی ئەنجام بدات
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل پێی وایە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڕەشەن لەسەری، ئەوەش زۆر مەترسیدارە،
دەشڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی وڵاتان بێهێز و بێ دەسەڵات بمێننەوە و نەتوانن بەرگریی لەخۆیان و سنوورەکانیان بکەن.
هاکان فیدان جەختیشی کردەوە، تورکیا ئامادەیە ببێتە بەشێک لە ژێرخانی ئەمنی ئەورووپای نوێ ئەگەر ناتۆ هەرەس بێنێت.