هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان "ئەپیکور" کۆتایی هات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کێشەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە و نەگەشتنە هیچ رێکەوتنێک و کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هات.
لەوبارەیەوە، مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند، "دەبێت بنەمایەکی شەفافییەت و دادپەروەری هەبێت و ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان دا کاردەکەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت وەک ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراق کار دەکەن، چونکە لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە دەزانن کەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن."
ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، پێنج سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، واشنتۆن بەردەوامە لە فشارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتى هەرێم و دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵییەکەى بەغدا کردووە.