دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی ئێران ڕێگە نادات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەبچێت

هەرێم نیوز

بەرپرسانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاریاندا ڕێگە نەدەن ئاهەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەبچن و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کەوا بانگەوازیان بۆ ئەو ئاهەنگانە کردووە.

سادق حوسێنی، فەرماندەی "فەیلەقی ئەمیر ئەلموئمنین" لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە هیچ دەزگایەکی حکومەت دەرکردنی مۆڵەتی بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز نییە و هەر چالاکیەک لەو پێوەندییەدا نایاساییە.

ئەو بەرپرسەی ئێران دەڵێت بەڕێوەچوونی ئەو ئاهەنگانە دەبێت لە ژێر چاودێری دامودەزگا فەرمییەکان بێت، لەوانە تەلەفیزیۆنی حکومەت، میراتی فەرهەنگی، ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیلام وتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی پارێزگادا بڕیار درا کە هیچ مۆڵەتێک بۆ ئەم مەراسیمە دەرناچێت و بانگەشەی هەندێک کەس سەبارەت بە وەرگرتنی مۆڵەت ڕاست نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP