دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

باندێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و سێتەگەری دەستگیرکران

هەرێم نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەش کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و سێتەگەری دەستگیرکران.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دوو ھاوڵاتی لە نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی رانیە سکالایان تۆمار کرد کە بە ووتەی خۆیان "ھەردووکیان ماتۆڕسکیلە سێتەگەریەکەیان لێدزراوە" دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە و بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامەیان توانرا شەش تۆمەتبار لە لایەن هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین و بنکەی پۆلیسی بالیسان بەم ناوانەی خوارەوە دەستگیر کران.

ڕوونیشیکردەوە، پێش دەستگیرکردنیان بەنیازی تاوانی تری دزیکردن بوون لە سلێمانی.
1_ ( ئـ . ڕ) دانیشتووی حاجیاوا
2_ (ڕ . ح )  دانیشتووی سەروچاوە
3_ (ز . م ) دانیشتووی بالیسان
4_ ( ت . م ) دانیشتووی بالیسان
5_ (ع . ڕ ) دانیشتووی بالیسان
6_ ( د س ) دانیشتووی حاجیاوا

ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم پۆلیس و دادوەردا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، دواتر بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP