هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات، کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ڕێباز حەملان و تەیف سامی لەسەر مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی ئەوەی بریکاری وەزارەتی دارایی بایکۆتی دەوام بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی 3ی 2025، سەرچاوەیەک بە لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی، لەسەر مووچەی مانگی 12 و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، رێىاز حەملان ماوەی مانگێکە بایکۆتی دەوامی کردوو.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە، تەنانەت کێشەکان گەیشتووەتە ئاستێک ڕۆژێک لەنێو وەزارەتی دارایی و لەبەر چاوی بەڕیوەبەرە گشتیەکان دەمەقاڵێ لەنێوان ڕێباز حەملان و تایف سامی دروست بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کێشەکانی نێوانیان بە شێوەیەک گەورە بووە، گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی کە ڕێباز حەملان بۆ مەبەستی چارەکردنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبێتەوە، بەڵام بێ ئەنجام بووە کێشەکان گەورەتربوونە، هەر ئەمەش وای کردووە ڕێباز حەملان دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش بکات و ئێستا چاوەڕێی وەڵامە.