هەرێم نیوز
دەم پارتی داوا دەکات هەڵمەتەکانی سوپای تورکیا بوەستێنرێت بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرەی خۆی ببەستێت و پەیامەکەی ئۆجەلان بەجێ بگەیەنێت، هاوکات هەپەگە دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان لە ئاگر بەستدایە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی، لە ڕۆژانی ١ تا ٣ـی ئادار تونیلەکانی گەریلا چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و سێجاریش بە درۆن بۆردوومان کراون.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا ڕایگەیاند "سوپاسی سەرۆک بارزانی و گشت سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشیان کردووە، ئەمە پاڵپشتییەکی تەواوە بۆ یەکێتیی نێوماڵی کورد."
ئەو هاوسەرۆکەی دەم پارتی، باسی لەوەش کرد "پە*کەکە پابەندیی خۆی بەرامبەر بە پەیامەکەی عەبدوڵلا ئـ.ـۆجەلان ڕاگەیاندبوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی هیوای ئاشتی زیاتر بێت، لەپێناو بەهەمیشەییکردنی ئەو هیوایە و لەپێناو بەستنی کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە، پێویستە زەمینەیەکی دوور لە پێکدادان بڕەخسێت و سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا بوەستێنرێت."
وتیشی: ئێستە چاوەکان لەسەر دەسەڵات و دەوڵەتە، پێویستە هەنگاوی کردەیی بگیرێتەبەر.
هاوکات لەلای خۆیەوە هێزەکانی پاراستنی گـ.ـەل (هە*پەگە) ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان لە ئاگر بەستدایە، سوپای تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی، لە ڕۆژانی ١ تا ٣ـی ئادار تونیلەکانی گەریلا چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و سێجاریش بە درۆن بۆردوومان کراون، هەروەها گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان شەش جار بە فڕۆکەی جەنگی و ١٠٧٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 27ی شوباتی 2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامەکەی ئۆجەلانی خوێندەوە. ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا بۆ پە*کەکە وتی، "کۆنگرەکەتان ببەستن و بڕیار بدەن. پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن و پە*کەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە."
چەند ڕۆژێک دواتر، کۆمیتەی ڕێڤەبەری پارتی کـ.ـرێکارانی کوردستان (پە*کەکە) ڕایگەیاند "پابەندی پەیامەکەی ئۆجەلان دەبین و جێبەجێی دەکەن و ئاگربەست ڕادەگەیەنین."