هەرێم نیوز
پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، پەیامی تایبەتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە ٨ـی ئاداردا بڵاودەکرێتەوە.
پەروین بوڵدانك ئەندامی شاندی ئیمرالی و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان بە بۆنەی ٨ـی ئادار (ڕۆژی جیهانی ژنان) وتی" ڕێبەر ئاپۆ بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنان چوار گوڵە نێرگزی بە دیاری بۆ ژنان ناردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ تایبەت بۆ ژنان لە ڕۆژی ٨ـی ئاداردا بڵاودەکرێتەوە.