دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری تەندروستی لەبارەی درانی تاقیگە حکومیەکان بە کەرتی تایبەت هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، بە ھیچ جۆرێک ھیچ تاقیگەیەکی حکومی نەدراوە بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیا، حکومەت خۆی سەرپەرشتی دەکات و نرخەکانیش بە ھیچ شێوەیەک گۆڕانکاریان بەسەردا نەھاتووە، بگرە.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند “کۆمپانیا دەتوانێت پێداویستی بۆ تاقیگەکان دابین بکات، لەوانەیە چەند کۆمپانیایەک بۆ یەک تێست پێداویستی بۆ تاقیگە دابین بکەن، ئەمەش زۆر گران دەوەستا و ناڕێکی ھەبوو و زوو ئێکسپایر دەبوو و نوژەنکردنەوەی تاقیگەی تێدا نەبوو، کە 8 تا ١٠ پێداویستی ھەبوو بە تێچوویەکی گرانتر لەسەر حکومەت دەوەستا، ئێستا شێوازی گرێبەستەکە گۆڕاوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “شێوازەکە زۆر بە یاسایی و کارگێری کراوە، ئەوە بۆ ئەوەیە نزیکەی ٢٠ پشکنینی نەخۆشی ھەبێت نەک تەنیا چەند پشکنینێک، بۆیە دڵنیایی دەدەین، ھیچ تاقیگەیەکی حکومی نەدراوەتە کۆمپانیا”.

د سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند، “ھیچ نرخێکیش لەسەر نەخۆش گران نەبووە، تەنانەت پسولەش گران نابێت ھەر ٥٠٠ تا 1000 دینار دەبێت، بۆیە ئەوەی کراوە کاریگەری زۆر باشی لەسەر نەخۆش دەبێت و لەڕووی تێچووی کەمتر لەسەر حکومەت دەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داھاتی حکومەتیش زیاد دەکات بۆ ئەوەی سیستەمەکە خۆی بەڕێوە ببات، بۆ نموونە ڕەنگە پێشتر پشکنین لە تاقیگەکانی حکومی نەبووایە کە بە ٥٠٠ دینارە، لە دەرەوە بە نرخێکی زۆر و چەندین قات گرانتر بکات، جگە لەوەش ئەنجامەکەی ئێستا دەبێتە سیستەمێکی ئەلکترۆنی، بۆیە ئەوەی کراوە ھەموو لە بەرژوەندی نەخۆشە.”



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP