هەرێم نیوز
دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له گه‌رمیان له‌دوای لێدانی ده‌رزییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگه‌یاند، لێکۆڵینەوە ده‌كه‌ن و رۆژی یەکشەمە دەستبەکاردەبن بۆ بەدواداچونی روداوەکە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش ئەوەی ژنێک لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لەکەلار توشی حاڵەتێکی تەندروستی بو و سەرەنجام بەداخەوە گیانی لەدەستدا، بەپشتبەستن بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە پێکدەهێنرێت و لە ڕۆژی یەکشەمە دەستبەکاردەبن بۆ بەدواداچونی ڕوداوەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هاوکات هاوخەمی خۆمان بە خێزان و کەسوکاری کۆچکردو ڕادەگەیەنین و ئەوان و هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە پرسی سەلامەتی گیان و ژیانی هاوڵاتیان و نەخۆشان بەلای ئێمەوە ئەولەویەتە و لەو سۆنگەیەوە بەدواداچونی یاسایی و ئسوڵی پێویست دەکەین".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژنه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید شێرەی نەقیبی تایبەت بە ژنان و منداڵبونی كردوه و "ده‌رزی هەستیاریی بۆ کراوە" و دواتر به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.