هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، کۆنگرەی ئەمڕۆی دیالۆگی نیشتمانی نوێنەرایەتیی راستەقینەی گەلی سووریا ناکات، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی نوێنەرایەتیی راستەقینەی گەلی سووریا ناکات.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە رەخنەی تووندی لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا گرت و رایگەیاند، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە سووریا، سەرجەم گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، چاویان لەوە بوو سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموو سورییەکان بنیاد بنرێت، بەبێ پەراوێزخستن و فەرامۆشکردن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیوایە، رەنگە کۆنگرەی نیشتمانی یەکێک بووبێت لە داواکارییەکانی گەلی سووریا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی شۆڕشەکەی کە زیاتر لە 14 ساڵی خایاندووە، لە سەرەتای رووخانی رژێمی لەناوچوو، سەرجەم سوورییەکان گفتوگۆیان دەکرد و چاویان لە کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا بوو لەگەڵ هەنگاوە کردارییەکان بۆ قۆناغی بنیادنانی دەوڵەت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باس لەوە دەکات، ئەو هەنگاوانەی کە ئیدارەی جێبەجێکردنی کارەکان لە سووریا هەڵیدەگرێت، سەبارەت بە پرسی گفتوگۆ و بەشداریکردن، جێگەی هیوا نەبوون.
دەشڵێت، لە سەرەتاوەج، پاشان گفتوگۆ بکرێت لەسەر نوێنەرایەتیی ئەوانەی کە ئامادەی دەبن، دوای ئەوە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی گشتگیر ببەسترێت، بەڵام هەموو ئەوەی روویدا و ئێستا روودەدات، دوورە لەوەی کە سوورییەکان تامەزرۆی بوون و تامەزرۆی دەبن بۆی.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر خەخت لەوە دەکاتەوە، لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەکە نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناکات، تەنانەت لێدوانەکانیشیان دوور بوون لە زمانی گفتوگۆ و نزیککردنەوەی بیروڕاکان، دوای ئەوە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی سووریا بەڕێوەچوون، بە ناوی ئامادەکاری بۆ دیالۆگی نیشتمانی، بەڵام ئەم کۆبوونەوانە تەنیا رەنگدانەوەی ئەو سیاسەتانە بوون کە گەلی سووریا بۆ لەناوبردنیان خەباتی کرد.
ئاماژە بەوەش دەکات ئەمڕۆ، لەدوای ئەو کۆبوونەوانەی کە نوێنەرە راستەقینەکانی گەل تێیدا بەشدار نەبوون، روون بوو کە نزیکترە لە پەراوێزخستن و فەرامۆشکردن، و رەچاو نەکردنی موزاییکی گەلی سووریا، لە پایتەختی دیمەشق ئەو کۆنگرەیە دەبەسترێت کە ناوی لێنراوە دیالۆگی نیشتمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە، ئەم کۆنگرەیە نوێنەرایەتیی گەلی سووریا ناکات و دەڵێت، ئێمە وەکو بەشێک لە سووریا، نوێنەرایەتیمان نەکراوە، تێبینمان لە شێوە و ناوەڕۆکی کۆنگرەکە هەیە، نابینە بەشێک لە جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی.