دواین هەواڵ

عێراق‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سووریا سبەینێ سەردانی عێراق دەکات

هەرێم نیوز

سبەی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی کاتی سووریا سەردانی عێراق دەکات و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبێتەوە.

سبەی شەممە، ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێکی فەرمی سەردانی بەغدا بکات و لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێدەکرێت، هەروەها بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.

پێشتر فوئاد حوسێن ڕایگەیاندبوو: بانگهێشتنامەیەکی فەرمی عێراقی بۆ وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی ناردووە، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.

فوئاد حوسێن وتبووی: عێراق هیچ خۆ پارێزییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی سووریای نوێ، عێراق کە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەبات، بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع.

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەم سەردانە بەهەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دەدرێت بەوپێیەی تاوەکو ئێستا بەفەرمی سەردانی گرنگ لە نێوان هەردوو حکومەتدا نەبووە، جگە لە سەردانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، بۆ دیمەشق.

وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت، پەیوەندییەکەیان لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی فەرمییە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر دامەزراوە.

ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانە لە کاتێکدایە کە سوریا پاش پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر چالاکی دیپلۆماسی چڕوپڕ کردووە، شاندە عەرەبی و بیانییەکان ڕوو لە دیمەشق دەکەن و بەرپرسانی سوریاش پەیوەندی لەگەڵ جیهانی عەرەبیدا دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP