دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

گرژیی نێوان واشنتۆن و تــاران کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، گرژیی نێوان واشنتۆن و تاران کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، دەشڵێ، سیاسەتێکی نوێی ئەمریکی لە ناوچەکەدا هەیەو عێراقیش مامەڵەی لەگەڵ دەکات، " بڕیاری عێراق بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە". 

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنی ئێرانی، چاوەڕوانی گفتوگۆشین له گه ڵ لایەنی ئەمریکی، له سۆنگەی بەژەوە ندی عێراقه هەنگاو دەنێین و هاوسەنگیمان پاراستووە .

وتیشی، پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجیدا بەڕێوەدەبرێت و چاومان لە خولێکی نوێی گفتوگۆیە لەمساڵدا لە واشنتۆن.

جەختیشكرد، سیاسەتێکی نوێی ئەمریکی لە ناوچەکەدا هەیە، ئێمەش مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، بەڵام بڕیاری عێراق بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP