هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی مانگی رەمەزان، یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەوامی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت یەك كاتژمێر كەمبكرێتەوە.
بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمیی وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق، رۆژی 2-3-2025 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو تا كۆتایی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم وەزارەتەكانی سەرپشككردووە لەوەی كەمكردنەوەی یەك كاتژمێری دەوامكردن، لە سەرەتای دەسپێكی دەوامی فەرمی یاخود كۆتایی دەوام بێت.