هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر سەبارەت بە راگواستنی خەڵكی غەززە پەیامێك ئاڕاستەی میسر و ئوردن كرد و هیوای خواست رێگا نەدەن ئەو جۆرە پلانانە سەربگرن.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، لە پلاتفۆرمی ئێكیس لە ژێر ڕۆشنایی پلانەكانی ئەمریكا بۆ راگواستنی خەڵكی غەززە، پەیامێكی ئاڕاستەی ئوردن و میسر كرد، رایگەیاند، هیوایان بە میسر و ئوردن زۆرە كە دژی ئەو پلانەی ترەمپ بوەستنەوە رێگا نەدەن خەڵكی فەلەستین جارێكی دیكە ئاوارەببینەوە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی دۆزی فەلەستین و پاراستنی ئاسایشی ئاشتیانەی ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی عیراق بە تەواوەتی ئامادەن بۆ هاوكاریكردنی ئەو دوو وڵاتە بۆی رێگریبكرێت لە دەستێوەردانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، هەروەها سەدر هیواشی خواست هەموو وڵاتانی ئیسلامی بۆچونیان یەكبخەن و رێگری لە راگواستنەی خەڵكی غەززە بگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمریکا دەست بەسەر کەرتی غەززەدا دەگرێت و خەڵکەکەشی بۆ دەرەوەی کەرتەکە دەگوازێتەوە، و داوای لە میسر و ئوردن کردوە خەڵکی کەرتەکە بە پەنابەر وەربگرن "تاوەکو غەززە دەبووژێننەوە و بنیاتی دەنێنەوە."
لێدوانەکەی ترەمپ لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و نێودەوڵەتیش کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە.