هەرێم نیوز
د، شاخه‌وان عه‌بدوڵا داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له بکات بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر جوتیارانی كورد لە كه‌ركووك.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڵاوی كردەوە: "جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ناره‌زایی توندی خۆی ده‌ربڕی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی سه‌ربازانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر جوتیاره كورده‌كان و رێگەگرتن لێیان بۆ چوونە ناو زه‌وییه‌كانیان به شێوازێکی نامرۆڤانه و سه‌ركۆنه‌كراو، له گوندی شەناغه و گوندەکانی تری سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگەڕانی پارێزگای كه‌ركووك."
ئەوەشی خستەڕوو: "له چوارچێوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران به محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، داوای لێكردووە ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له ئه‌نجام بدات بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بۆ سه‌ر جووتیاران و لێپێچینه‌وه له خراپه‌كاران و كۆتایهێنان به‌و هەڵسوکەوتانە كه پێشێلکاریی یاسان و دژ به ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستوورن."
د، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داواشی له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان كرد، ره‌چاوی مافی ده‌ستووریی هاووڵاتیان بكه‌ن و رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوە ده‌یانگرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی كردووه، لەگەڵ خستنەگەڕی هه‌وڵی زیاتر، بۆ رێگریكردن له كێشه‌و پێشێلکارییەکان و پتەوکردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له تەواوی ناوچه‌كانی كه‌ركووك.