هەرێم نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوایكرد لێپرسینەوە لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقدوم و ئەو پارێزگارانە بكرێت کە لە ناڕەزایەتییەکدا بەرامبەر بە ڕاگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی کارە فەرمیەکانیان پەکخست و یاخیبونی مەدەنیان ئەنجامدا.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: حەلبوسی لە سەروی یاساوە نییە، دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت لەسەر ئەوەی چۆن بەم شێوەیە قسەی کردووە بۆ ئەنجامدانی یاخیبون.
لەبارەی سەردانیكردنی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ عێراق، رایگەیاند: دیداری لەگەڵ ئەنجامنادەم، چۆن بیبینم، لە کاتێکدا دەزانم چی بەسەر عێراق و عێراقییەکان هێناوە لەکوشتن و سەربڕین و وێرانكردن.
راشگەیاند: حکومەتی عێراق ناچارە سوریا بانگهێشت بکات، پابەندكراوە بەوەی تەواوی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتبكات.