هەرێم نیوز
عێراق ڕەتیدەکاتەوە، ئیدارەی ئەمریکا هەڕەشەی سزای لێکردبێت ئەگەر هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە.
فەرهاد عەلائەلدین، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەغداد ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن ئەگەر هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێنەکاتەوە، رووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا ببێتەوە.
عەلا ئەلدین ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ راستییەک لەو راپۆرتانەدا نییە کە میدیاکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێنەکاتەوە، هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر عیراقدا هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەموو ئەو پەیوەندییانەی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا روویانداوە، هیچ هەڕەشەیەک نەبووە بۆ سەپاندنی سزاکان یان هەر جۆرە فشارێک بۆ سەر عیراق".
توشیەتی، ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە ئیدارەدانی سامانە نیشتمانییەكانەوە، بەگوێرەی سەوەریی عێراق و بەشێوەیەك دەدرێن كە لە خزمەت ئابوریی وڵاتەكەدا بن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری هەشت سەرچاوە لە واشنتۆن و بەغداو هەولێرەوە بڵاویكردەوە، ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، گوشار لە عێراق دەكات بۆ رێگەدان بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەپێچەوانەوە بەغدا روبەڕوی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردو وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی قسەی هەشت سەرچاوەكە كە لێدوانیان بۆ رۆیتەرز داوە، لێدوانەكەی رۆژی دووشەممەی وەزیری نەوتی عێراق لەژێر گوشارە زیادەكانی ئیدارەی ئەمریكادا بوە.
چوار لەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەداوە كە لێدوانەكەی وەزیری نەوت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، پەلەكردنی پێوە دیار بوەو وردەكارییەكانی لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكییانە لەبەرچاو نەگرتوە كە پێویستە بەر لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەربكرێن.