دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 4 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

هەرێم نیوز

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2025/2/14 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ گويدۆ كرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپات کردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داعشدا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌ پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه‌.

لاى خۆیەوە، وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌.

دوايين پێشهاته‌ ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا، سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان لەم کۆنفرانسەدا کۆبوونەوە و تاوتوێی بابەتە هەستیار و گرنگەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن. لەمساڵدا ئەم کۆنفرانسە لە 14ی شوبات تاوەکو 16ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت. 

لەم کۆنفرانسەدا نێچیرڤان بارزانی وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بانگهێشتکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP