هەرێم نیوز
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنووری سلێمانی هەژاندووە، کە چەقەکەی قەزای پێنجوێن بووە.
دەستەی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاندووە، کاتژمێر 4 و 9 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای پێنجوێنی سنووری سلێمانی هەژاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، چەقی بومەلەرزەکە باکوری خۆرهەڵاتی پێنجوێن بووە و لە قوڵی چوار کیلۆمەترەوە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری پێنجوێن هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.