هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/2/13 دڵشاد شەهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هەرێم، ڕايگه‌ياند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا.
دڵشاد شەهاب وتیشی: نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه.
کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا، سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان لەم کۆنفرانسەدا کۆبوونەوە و تاوتوێی بابەتە هەستیار و گرنگەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن. لەمساڵدا ئەم کۆنفرانسە لە 14ی شوبات تاوەکو 16ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
لەم کۆنفرانسەدا نێچیرڤان بارزانی وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بانگهێشتکراوە.