دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئومێد خۆشناو: 59 پاڵاوگە داخران و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیرکراون

هەرێم نیوز 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارەکانی پیسکردنی ژینگەی هەولێر 59 پاڵاوگەیان داخستووە و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێکارەکانمان دەستپێکردوون و بەردەوامیش دەبن، لەو چوارچێوەیەشدا 59 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون و 28 خاوەنی پاڵاوگەش دەستگیرکراون و لە زینداندان.

ئەوەشی خستەڕوو کە کێشیە پاڵاوگە نایاساییەکان چەندین ساڵە هەیە و ئێستا دروست نەبوون و بڕیارە پاڵاوگەکان بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی شارەکان و ئەوانەی کە مەرجەکانیان تێدایە، مۆڵەتیان پێ دەدرێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، مۆلیدە ئەهلییەکان بەشێکی گرنگن لە پیسکردنی ژینگە و بەو هۆیەوە 145 خاوەن ئاگادارکراونەتەوە، نۆ خاوەن مۆلیدە سزای دارایی دراون و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر حەوت خاوەن مۆلیدەی دیکەش گیراوەتەبەر و دەستگیردەکرێن.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە پێنج کارگەی شیش ئاگادارکراونەتەوە گرفتەکانیان چارەسەر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP