دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

رووفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە

هەرێم نیوز 

لە سنوری قەزای حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە كە بەشێکی ئەو پێشمەرگانەن کە ساڵی 2015  د.ا.عـ.ش وەک دیل دەستگیری کردن"

تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی پێشمەرگەی لە حەویجە راگەیاند.

یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، رایگەیاند هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە لە ناوچەی حەویجە، کە لە هەولێر دوو رۆژی خایاند.

وتیشی "هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەکە تەواو دەبێت، کە هەموو خێزانەکان لە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP