هەرێم نیوز
هەسەدە ڕایگه‌یاند، دوێنێ هێزه‌كانیان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیک به توركیایان داوه‌ته‌وه و سێ سه‌ربازی توركیا كوژراون و چه‌كدارێكی گروپه‌كانیش برینداربوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته؛ دوێنێ چوارشەممە هێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا کە بنکەکانی تورکیا و نزیک لە تورکیایان کردە ئامانج لە دەوروبەری پردی قەراقۆزاق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و دو چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا برینداربون، هەروەها "یەکەکانی شەهید هارون خاڵێکی بەکرێگیراویان لە گردی قەرا قۆزاق کردە ئامانج و بە تەواوی لەناوچون".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لە بەرەی بەنداوی تیشرین؛ شەڕڤانانمان توانیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی گروپه چه‌كداره‌كان لە دەوروبەری بەنداوەکە بخەنە خوارەوە، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانیش زنجیرەیەک هەڵمەتیان بۆ سەر دەوروبەرەکەی دەستپێکرد، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی تۆپخانەوه هێرشی گه‌وره ئه‌نجامدرا و زیانی ماددی لێکەوتەوە".
ئه‌وه هاتوه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند هەڵمەتێکی دیکەیان بۆ گوندەکانی ئەلتینە و غەسق لە باشوری کۆبانێ ئه‌نجامدا، ئەوەش هاوکات بو لەگەڵ بۆردومانی هەڕەمەکی تۆپخانەكان و موشەکهاوێژەکان.