هەرێم نیوز
محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سەدان سەری گەورەی گەندەڵی یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوەو لە یاسای ساڵی 2016 خراپترە.
خەفاجی لە دیدارێكدا لە کەناڵی "العهد"وتی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا یاسای لێبوردنی گشتی لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد: لێبوردنی گشتی ساڵی 2016 زیاتر لە (13) هەزار کەسی گرتەوە كە تۆمەتبارکرابون بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی.
لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، خەفاجی بە شۆكهێنەر وەسفی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی یاسا جێ مشتومڕەكان هێشتا کۆتایی نەهاتووەو تائێستا یەكلانەكراوەتەوە، ڕەتیشکردەوە: بڕیاری دادگا بە شکست بزانێت بۆ ئەوانەی تانەیان لێدابوو.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی وتیشی: یاسای لێبوردنی گشتی لادانێکی گەورەی یاسایی ئاشكرایەو ئەگەر هەیە زیاتر لە (32)هەزار تۆمەتباری سزادراو بە کەیسی تیرۆریستی لێبوردنەكە بیانگرێتەوە.