دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

هەرێم نیوز

سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت،  ئامادەکارییە تەکنیکییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردووە کە بڕیارە ساڵی 2025 ئەنجام بدرێت.

دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  رایگەیاند:  لە ئێستادا ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگا جیاجیاکان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران،هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی کۆمسیۆن ڕاوێژکاری بەردەوام ئەنجام دەدەن بۆ هەماهەنگی ئامادەکردنی خشتەی کاتی و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا لە قۆناغی ئامادەکاریداین بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ ئامادەکردنی کەرەستەی هەڵبژاردن، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی بابەتی تەکنیکی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان.

سەبارەت بە کاتەکەی، دادوەر محەمەد دووپاتیکردەوە کە چل و پێنج ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت له‌ كاتێككدا یەکەم دانیشتنی ئه‌م خوله‌ لە نۆی یه‌كی دووهه‌زار و بیست ویه‌ك دەستیپێکردووە و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کۆمسیۆن ئامادەیە لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردن ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پاره‌ وبودجه‌ی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری كراوه‌ و لەگەڵ وەزارەتی دارایی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ خێرایی بخرێته‌ به‌رده‌ستمان. محەمەد ڕوونیشیکردەوە کە کۆمسیۆن کاردەکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت.

وتیشی: کە کۆمسیۆن بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لیژنەیه‌كی باڵای پێکهێناوە و تیمەکانی چاودێری نێودەوڵەتی بانگهێشتکردووە، هەروەها نیشانەی ناسنامەی دەرکردووە بۆ ئاسانکاری لە ئامادەبوونیان لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگاکان.

جه‌ختیشی کردەوە، هەموو ئەو ئامێرانەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاردەهێنرێن، ئەلیکترۆنی دەبن، لەوانە ئامێری ئەلیکترۆنی پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان، ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP