هەرێم نیوز
سەدان خێزانی داعش لە كەمپی هۆلی رۆژئاوای كوردستانەوە رەوانەی عێراق كرانەوە.
ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی لە هەرێمی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 155 خێزانی عێراقی كە لە 569 كەس پێكهاتبوون لە كەمپی هۆلەوە رەوانەی عێراق كردەوە.
شایەنی باسە ئەمە سێیەم كاروانی خێزانە عێراقییەكانە كە ئەمساڵ و بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی عێراق، لە كەمپی هۆلەوە رەوانە كراونەتەوە.
ئیدارەی خۆسەر مانگی رابردوو، 148 خێزانی تری لە كەمپی هۆلەوە رەوانەی عێراق كردەوە كە لە (579) كەس پێكهابوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 25ی كانونی دووەمی رابردوو، ئیدارەی خۆسەر دەرگای گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی بۆ ئەو هاوڵاتییە سورییانە كردەوە كە لە كەمپەكەدا دەژین، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكارییەك بەو كەسانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
كەمپی هۆل دەكەوێتە ناوچەكەی (حەسەكە)و (38 هەزارو 890) كەسی خێزانی ئەندامانی رێكخراوی "داعش"ی تێدایە، ئەمانە رەگەزنامەی سوری و عێراقی و چەند وڵاتێكی تریان هەیە.