هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوو سبەی پێنجشەممە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆک، بەفرو باران دە تێکەڵی دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى نیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە کەشى ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەورو لەگەڵ هاتنى شەپۆڵێکى بەفر بارین و بارانبارین.
ئاماژەی بەوەش کردووە، نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات، پاشان بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆیە شەپۆلێکى بەفربارین سەرجەمى ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 1000 مەترە بەفربارینى دەبێت.
دەشڵێت: لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت، شێوازى دابارین نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان 12-18 ملیمەتر دەبێت.
زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى، لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە.