هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، جارێكی دیکە ڕێگه به دووباره شکاندنی به‌ڵێنه‌كان ناده‌ن؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندوویه‌تی پابه‌ندی به‌ڵینه‌كانی نابێت.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 8ـی 2ی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیان سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمی نابن.
وتیشی، تاران ئاماده نییه له‌ژێر فشاردا دانوستان بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ئیمزای له‌سه‌ر سزای نوێ دژی ئێران كردووه و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و نابێت.
عراقچی ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌لماندی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت، بۆیه تاران جارێكی دیكه ڕێگه به دووباره شكاندنی به‌ڵێنه‌كان نادات.