هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئەگەری هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتینی ئاگربەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پابەند نەبوونی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، مەترسی لەسەر هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە هەیە.
شەممە 8ـی شوباتی 2025، باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: دەیبینن ئیسرائیل پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست نابێت و جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی دوا دەخات، ئەمەش وا دەکات ڕێککەوتنەکە بخاتە مەترسییەوە، دەشڵێت: ئەگەر ڕێککەوتەنەکە بەو شێوەیە بەڕێوەبچێت، ڕێککەوتنەکە دەوەستێت و کۆتایی دێت.
باسم نەعیم داوای کرد، ئەو وڵاتە عەرەبیانەی هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، با ئەو کارە نەکەن لە ئێستا.
وه‌زاره‌تی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند:" 26 كه‌س له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی جیاجیای ئیسرائیله‌وه كوژراون و ته‌رمی 570 كوژراوی دیكه‌یشیان دۆزیته‌وه كه له هێرشه‌كانی ماوه‌كانی ڕابردوودا كوژراون و له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا دیار نه‌مابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل شێوازی ئازادكردنی بارمته‌كانی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به "نه‌شیاو و قبووڵنه‌كراو" ناو برد.