دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

هێمن هەورامی: ئەمریكا ڕۆڵی بارزانی لە نزیككردنەوەی كورد بەبایەخ دەبینێت

هەرێم نیوز 

هێمن هەورامی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووە و رایگەیاند، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بایەخەوە پێگە و ڕۆڵی بارزانی لە نزیكتركردنەوەی لایەنە كوردییەكان ھەڵسەنگاند.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ تۆم رۆسنبێرگەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری سووریا و ناوچەكە و سكۆت بۆڵتز، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری باكووری ڕۆژھەڵاتی سووریا كۆبوویەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، كە میدیای حزبەكەی بڵاویكردۆتەوە، هێمن هەورامی، ھەوڵ و ھەنگاوەكان و پەرۆشی بارزانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری و یەكڕیزی كورد لەگۆڕانكارییەكان، بۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خستە روو.

دەشڵێت: لە بەرامبەردا، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بایەخەوە پێگە و ڕۆڵی بارزانی-یان ھەڵسەنگاند لە نزیكتر كردنەوەی لانەنە كوردییەكان و بەردەوامی ئەم ھەوڵانەیان بە پڕ بایەخ وەسف كرد.

هێمن هەورامی وتیشی: لەسەر دۆخی قۆناغی گواستنەوە لە دیمەشق و دۆخی ئاسایشی سووریا و لێكەوتەكانی بۆ ئاسایشی ھەرێمایەتی و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی و ئارامی گشتی ناوچەكە، گفتوگۆیەكی وردمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھەبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP